كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش شوێنی نیشتەجێبوون وەردەگرن

بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان سەرجەم كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش بەكوردستانیانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمیشەوە، شوێنی نیشتەجێبوون وەردەگرن.

بەپێی بڕیاری ژمارە 41ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كورستان بە رێكەوتی (30/4/2015) كە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆكراوە، ئاماژە بە كۆنوسی كۆبوونەوەی ئاسایی حكومەت، ژمارە 4 لە 30/4/2014 بڕیاردرا بە بەخشینی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدانی نەمر لە جەنگی دژە تیرۆر بەكوردستانیانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە.

لە بڕیارەكەدا داوا لە وەزارەتەكانی كاروباری پێشمەرگە، ناوخۆ‌و دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان كراوە ناو زانیاریی تەواو لەسەر شەهیدە نەمرەكان كە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە بەخشتەیەك ئاراستەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفاكراوان بكەن.

هەروەها لە بڕیارەكەدا هاتووە: كەسوكاری شەهیدە نەمرەكان كە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە، سەرپشك دەكرێن لە وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون لە پرۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێكردن یان وەرگرتنی پارچە زەوییەكی نیشتەجێی شیاو لەناو ماستەرپلانی پارێزگاكان.



PM:02:16:02/06/2015