7 هەزار چەکداری عێراقی‌و ئێرانی گەیشتنە سوریا

بەهەزاران چەکداری ئێرانی و عێراقی گەیشتنە سوریا بۆ فەریاکەوتنی ئەو وڵاتە لە کەوتنی پایتەختەکەی، دیمەشق، بەدەستی داعش و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا لەزاری بەرپرسە ئەمنییەکانی سوریاوە بڵاویکردەوە لەم ماوەیە دوایدا نزیکەی ٧ هەزار چەکداری عێراقی و ئێرانی شیعە گەیشتوونەتە سوریا بۆ بەرگری کردن لە دیمەشق، بەتایبەتی پاش شکستە یەک لەدوا یەکەکانی سوپای سوریا لەچەندین شوێنی جیاوازی سوریا.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە هاتنی ئەو ‌‌هێزە بۆ بەشداری کردنیانە لەشەڕی شاری ( جسر شغور، هەندێک ناوچەی حەما ) لەناوەراستی وڵات.

25 نیسان لە پارێزگای ئەدلب شاری جسری شغور کە شوێنێکی ستراتیژیە کەوتە دەست بەرەی نوسەرو لایەنە ئیسلامییەکانی تر.

چەند رۆژێکیشە فەرماندەی قەرارگای قودس قاسمی سلێمانی خۆی گەیاندۆتە سوریە.



PM:10:11:03/06/2015