مەلا عەلی کەڵەک بوو بەداوەکەوەو وەزارەتی تەندروستی دەیداتە دادگا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی مەلای ئاینی هەولێر، عەلی کەڵەک دەداتە دادگا‌و کارەکانیشی بە " فرت و فێڵ و جادوگەری" ناوزەد دەکات.
عەلی کەڵەک پیاوێکی ئاینی هەولێرەو، چەندینجار لە میدیاکانەوە دەردەکەوێت و بەقسەی خۆی "چارەسەری نەخۆشیە قورسەکانی هاوڵاتیان" دەکات.
ده‌قی راگهیاندراوهكەی وەزارەتی تەندروستی سلێمانی:
ده‌رباره‌ی ئه‌وكاره‌ی به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی كه‌له‌ك كه له سایته‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو تۆمارده‌كات و ئه‌و كاره‌ی بریتییه له فرت و فێڵ و جادووگه‌ری و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و پزیشكی نییه، هاوكات داوا له‌ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین ڕێ‌و شوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌وكاره قێزه‌ون و جادووگهریانه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان