لیژنە 21 كەسییەكە نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری دەستپێكرد
لیژنه 21 كه‌سیه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئەمرۆ ده‌ستی به‌نوسینه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی (20/5/2015) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه (21) كه‌سیه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم په‌سه‌ندكران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (4/6/2015) لیژنه‌كه ده‌ستی به‌نوسینه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور كرد.
ڕۆژی (13/4/2015) په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستانی په‌سه‌ندكرد‌و بڕیاره لیژنه (21) كه‌سیه‌كه‌ش، له‌ماوه‌ی (90) ڕۆژدا له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌كه‌وه، كاره‌كانی ته‌واو بكات‌و ڕه‌شنوشی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم دابڕێژێته‌وه‌و ئاماده‌ی بكات.
PM:02:23:04/06/2015