لەمانگی رەمەزاندا فەرمانگەكان بەم شێوەیە دەوام دەكەن


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حكومییەكانی كەمكردەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنروێكدا  كە ئەمڕۆ  بڵاویكردەوە، كە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز یەك كاتژمێر دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حكومییەكاندا كەمكردەوە تا كۆتای هاتنی مانگی ڕەمەزان.

حكومەتی عێراق ساڵانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، كاتژمێرێك دەوام لە فەرمانگەكاندا كەم دەكاتەوە، وەك هاوكارییەك بۆ ئەو فەرمەنبەرانەی كە بە ڕۆژو دەبن .

هاوكات ساڵانەش هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی هاوشێوە دەردەكات و كاتژمێرێك دەوام كەم دەكاتەوە.



PM:04:44:04/06/2015