دوا راپرسی لە تورکیا جێگای ئومید نییە بۆ ئۆردوغان

دوا راپرسی بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا جێگای ئۆمێد نییە بۆ پارتی دادو گەشەو پێشبینی دەکرێت ئەو پارتە لە٤٠-٤٤% دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەمەش رێگر دەبێت لەوەی دەستکاری دەستور بکات.

ئەو راپرسیە کە ماڵپەڕی ئیلاف بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەدەپە لە ١٠% تێدەپەڕێنت و ژمارەی کورسیەکانی دەگاتە ٥٠ کورسی.

پارتی مەهەپە جەهەپە وەک دووەم و سێهەم پارتی ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.

لەکۆی ٥٥٠  کورسی پەرلەمانی تورکیا، پارتی دادو گەشە پێویستی بە ٣٣٠ کورسیە، ئەگەر کورسیەکانی لایەنەکانی تر بگەنە ٢٢٠ کورسی بەر لە ئۆردوغان دەگرن دەستکاری دەستوری وڵات بکات.

بەپێی راگەیاندنە فەرمییەکان ژمارەی دەنگدەر لە ناو تورکیادا ٥٣ ملیۆن و ٧٦٥ هەزارو ٢٣١ کەسە، لەدەرەەوەی تورکیا دەگاتە دوو ملیۆن و ٨٧٦ هەزار و ٦٥٨ دەنگدەرە.



PM:12:03:05/06/2015