کچە خوێندکارێکی روسی پێشئەوەی ببێت بەداعش پۆلیس گرتی

کچە خوێندکاری فەلسەفە لە زانکۆی مۆسکۆ لەروسیاوە خۆی دەگەیەنێتە تورکیا تا لەوێوە بچێتە سوریاو ببێت بە داعش، بەیارمەتی ئەنتەرپوول، پۆلیسی تورکیا دەستگیری دەکەن.

دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا لەشارێکی تورکیا لەسەر سنوری سوریا کچێکی روسی بەناوی فارفاراکارئولفا دەستگیردەکەن کە ویستوویەتی پەیوەندی بە داعشەوە بکات لە سوریا.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی روسیا ئیلینا ئەلکسیڤا دەستگیرکرنی ئەو کچەی پشتڕاستکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو کچە بە هەوڵی پۆلیسی ئەنتەرپول دەستگیرکراوە.

ئەو کچە روسیە تەمەنی ١٩ ساڵەو خوێندکاری قۆناغی دووی فەلسەفەیە لە زانکۆی مۆسکۆ.

ئێستا ئەو کچە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، کەسوکارەکەی دەڵێن ماوەیەک بوو لەنێو کتێبەکانیدا پەرتووکی عەرەبی‌و ئیسلامی توندرەو بەدیدەکرا.

پارێزەرەکەشی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو کچە قوربانییە.



PM:08:07:06/06/2015