گومانلێكراوی تەقینەوەكانی ئامەد دەستگیركرا
ئەمرۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند تۆمەتباری تەقینەوكانی ئامەیان دەستگیكردوە كە بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە ژمارەیەك لایەنگری هەدەپە كوژران‌و برینداربوون.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەكشەممە سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی ئاك پارتی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو لە پاش دەنگدانی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی توركیا لە وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامه‌درایگه‌یاند: "هه‌ر كه هه‌واڵه‌كه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت، راسته‌وخۆ به توندترین شێوه ئیدانه‌مان كرد. په‌یوه‌ندیشمان به ده‌میرتاشه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رخۆشی لێ بكه‌ین، به‌ڵام دیاره كه زۆر سه‌رقاڵ بوو له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مانتوانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین. ئه‌مه ته‌نها هێرش نه‌بوو بۆ سه‌ر پارتێكی دیاریكراو، به‌ڵكو هێرش بوو بۆ سه‌ر دیموكراسی توركیا".
داودئۆغلو وتیشی: "من سوپاسی خه‌ڵكی دیاربه‌كر ده‌كه‌م، داوا ده‌كه‌م به بێ گوێدان هیچ ترسێك بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان. نیوه‌شه‌وی رابردوو گومانلێكراوێكی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیركرا. رێنمایی پێویستمان داوه به هاوكارانمان بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه. له ئێستادا به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه ناوی گومانلێكراوه‌كه ئاشكرا ناكه‌ین".
PM:01:27:07/06/2015