سوپای عێراق: قەزای بێجی بەتەواوی كۆنترۆڵ كرایەوە

بەوتەی سەرچاوە فەرمییەكانی عێراق، هێزەكانی سوپا‌و میلیشیا شیعەكان توانیان قەزای بێجی بەتەواوی لەدەستی چەكدارانی داعش رزگار بكەن.

ئەمڕۆ ٧ / ٦، کەاڵی ئەلعراقییەی سەر بە حکومەتی عیراق بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی عیراق بەتەواوەتی قەزای بێجییان کۆنترۆڵکردۆتەوەو ھیچ چەکدارێکی داعش لەو شارۆچکەیەدا نەماوە.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ئەو کەناڵە، ھێزەکانی عیراق دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش، توانیان کۆنترۆڵکی تەواوی قەزای بێجی بکەن و ئاڵای عیراقیش لەسەر بینای قایمقامیەتی ئەو شارۆچکەیە ھەڵبکەن.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لەشەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای بێجیدا، دەیان تیرۆریستی داعش کوژراون و پاشماوەی ھێزەکانیشیان بەرەو شاری موسڵ ھەڵاتوون.



PM:04:16:07/06/2015