ڤیدیۆ.. گروپی (ماە بانو) لەئێران دادگایی دەكرێن
بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆو گۆرانییەكانیان لە ئینتەرنێتدا بڵاوكردوەتەوە، مەجیدی درەخشانی، ئاوازدانەری بەناوبانگی ئێرانو گروپی (ماە بانو) لەئێران دادگایی دەكرێن.
مەجید درەخشانی، ئاوازدانەری بەناوبانگی ئێرانی بەهۆی ئەوەی چەندین گۆرانیو كلیپی خانمانی گروپی (ماەبانو)یان لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بڵاوكراوەتەوە، تا ئێستا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوەو بڕیارە 15ی ئەم مانگە لەگەڵ سەرجەم خانمانی گروپەكە دادگایی بكرێن.
گۆرانییەكانی ئەم گروپە لەتۆڕی ئینتەرنێت بینەرێكی زۆری پەیدا كردوە.
یەكێك لە كلیپەكان ببینە:
PM:05:32:07/06/2015