بەهۆی بڕینی سوتەمەنی نانەواخانەكان ئەگەری گرانبوونی نان هەیە (بەڵگەنامە)


سۆران عومەی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هاوكاریی نانەواخانە و سەمونخانەكان بڕدراوە، ئەگەری گرانبوونی نان‌و سەمون هەیە.

سۆران عومەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ماوەیەكی زۆرە بەشوێن ئەوەوەم كە هاوكاری سوتەمەنی لە سەمونخانە و نانەواخانەكان نەبڕدرێت، بۆ ئەو مەبەسەتە بەتایبەت سەردانی ئاشتی هەورامی م كرد، بەنوسراو پرسیارم ئاراستە كرد، بەڵام ئەو هاوكاریەیان بڕی.

ئاماژەی بەوەش كردووە، حكومەت سوتەمەنی سەمونخانە و نانەواخانەكان دەبڕێت، ئەمەش مەترسی دروست دەكات لەسەر گرانبوونی نرخی نان و سەمون، ئەوەی كەپەیوەندی ژیانی هەموو هاوڵاتیانەوە هەیە بەتایبەت چینی هەژارو مام ناوەند.

باسی لەوەش كردووە، لەبری ئەوەی لەم قەیرانەدا هاوكاری بۆ خەڵك زیاد بكرێ، بەلام نرخی نان و سەمونیشیان لەسەر زیاد دەكرێ.





PM:01:37:10/06/2015