پەرلەمان ئاگاداردەکرێتەوە لە راوەستانی رۆژنامە ئەهلییەکان

رێکخراوەکانی میدیاو کۆمەڵگای مەدەنی پەرلەمان ئاگادار دەکەنەوە پەلەبکەن لە دەرکردنی یاسایەک بۆ کۆمەککرنی میدیای ئەهلی.

سەنتەری میترۆ لە بەیانێکدا داوا لە پەرلەمان دەکات دەكات پەلە بكەن لە بریاردان لەسەر پرۆژە یاسای پاڵشتی دارایی میدیای ئەهلی و سەربەخۆ. 

رێکخراوەکە دەڵێن" سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، پشتیوانی بۆ میدیای ئەهلی رادەگەیەنێت و داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات پەلە بكەن لە بریاردان لەسەر پرۆژە یاسای پاڵشتی دارایی میدیای ئەهلی و سەربەخۆ. 
ئەوان پێیانوایە بەهۆی قەیرانی دارایی و كەمبونی ریكلام‌و ئاگاداری فەرمانگەی رەسمی و نیمچە رەسمی بە رێژەیەكی ترسناك. كەمبونی ریكلامی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و وەستانی بەشداری رۆژنامەو گۆڤارەكان لە فەرمانگەكان. میدیای ئەهلی رووبەرووی قەیرانێكی گەورە بووە.

میترۆ باس لەوە دەکات لە مانگی ئەیلولی ساڵی پار لە كۆبوەنەوەی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت ، بە زارەكی پشتیوانی خۆیان دەبڕی بۆ دەركردنی یاسایەكی تایبەت لە لایەن پەرلەمانەوە بۆ یارمەتی دارایی میدیای ئەهلی.

ئەو رێکخراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمساڵ پرۆژە یاسایەك لە لایەن رێكخراوی IMS میدیا سەربەخۆكان و METRO رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا، نێرداوە بۆ لیژنەی یاسایی. 
ئێمە لە سەنتەری میترۆ پێشتر رامانگەیاندبوو كە رزگاركردنی میدیای ئازادو ئەهلی، تەنها بەوە نابێت لە دورەوە بەدەربڕینی زارەكی پشتیوانی لێ بكرێت، هەندێ رێوشوێنی پەلە هەن دەكرێت كاریگەری قورسی ئەم قەیرانە داراییەی لەسەر كەمبكرێتەوە، كە لە خوێنەرانی دەست پێدەكات ئینجا حكومەت و كەسانی پارەدارو خاوەن كۆمپانیا.



AM:09:53:11/06/2015