شەڕڤانان 4 گوندی كانتۆنی جزیرەیان رزگار كرد

شەڕڤانانی یەپەگە 4 گوندیان لە دەوروبەری شارۆچكەی گرێ سپی لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كرد‌و لەو چالاكییەشدا ژمارەیەك داعش كوژران.

ماڵپه‌ڕی هاوار نیوز بڵاویكردەوە  له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕوبار قامیشلۆ كه‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌وه‌ بۆ رزگاركردنی گوند‌و ناوچه‌كانی كانتۆنی جزیره‌ ده‌ستی پێ كراوه‌، شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕڤانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌دژی تیرۆریستانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی گرێ سپی، ئه‌نجامداو 3 گوندیان رزگاركردو زیانی زۆریان به‌ تیرۆریستان گه‌یاند.

هه‌روه‌ها به‌یانی ئه‌مڕۆش، شه‌ڕڤانان گوندێكی دیكه‌یان له‌ هه‌مان ناوچه‌ ڕزگار كردوه‌و چه‌ندین تیرۆریستیان كوشتون.



PM:02:05:11/06/2015