گۆران دوا پرۆژه‌ی خۆی له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی ئاشکرا کرد، هه‌ندێک ناوه‌ندی پارتیش پێیانوایه گۆڕان " گرێی ده‌سه‌ڵاته‌کانی بارزانی هه‌یه".
راوێژکاری راگه‌یاندنی بارزانی به‌ختیار شاخی ده‌ڵێت: ئەو پڕۆژەیەی "فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان "، بۆ هەموارکردنی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، دەری کردووە، نیشانی دەدات کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کێشەیەکی قووڵدایە.
شاخی له وتارێکدا که له‌ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: هەڵە تێ مەگەن، کێشەی "سەرۆکایەتیی هەرێم" نا، بەڵکوو کێشەی نەبوونی شەریکی ڕاستەقینە بۆ قۆناخی داهاتوو.
ئه‌و راوێژکاره‌ی بارزانی ده‌ڵێت: لە کاتێکدا کە سەرۆک بارزانی و پارتی، هەموو هەوڵێکیان بۆ پڕۆسەی سەربەخۆیی خستۆتەگەڕ و چاوەڕێی پڕۆژەی لایەنەکانی کوردستان بوون بۆ ئەو بابەتە، کەچی بەداخەوە، ئەوانەی دەبووایە لەم پڕۆسەیەدا شەریکی ڕاستەقینە بن و پڕۆژی ڕاستەقینەیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان هەبێت، دەرکەوت هێشتا لە "گرێی دەسەڵاتەکانی بارزانی" دەرباز نەبوونە و ناتوانن شتێکی گەورەتر لە "کوردستانی عێراق" ببینن، وەک لە پڕۆژەکەی گۆڕاندا سەدبارە بۆتەوە.
ئه‌و نوسه‌ره‌ی پارتی له‌سه‌ر ستراتیژ‌یه‌تی گۆران ده‌ڵێت: کوردستان، ئێستا لە قۆناخی گواستنەوەدایە، پەڕینەوە لە "هەرێمی کوردستانی عێراق" بەرەو "کۆماری کوردستان" پێویستی بەوەیە ستراتیژی گۆڕان و لایەنەکانی تریش لەو ناوچەگەری و خۆ بە بچووکزانینە بێتە دەرێ و گەورەتر بیر بکەنەوە.
ئه‌و پێوایه ئه‌و پرۆژه‌یه گۆڕان بۆ هه‌موارکردنه‌وه ئاماده‌ی کردووه"هیچ حزبێکی کوردستان، زۆریشیان لێ بکەی، ئامادە نین سەرۆکی حزبەکەیان، بکەنە سەرۆکی هەرێم".