نەجمەدین كەریم: به‌غدا نزیكەی 4 ملیار دیناری ناردوە بۆ موسڵ بەڵام بۆ كەركوك هیچ

پارێزگاری كەركوك، د. نەجمەدین كەریم ئەمرۆ رایگەیاند حكومەتی بەغدا سێ ملیارو (500) ملیۆن دیناری بۆ موسڵ ناردوه كە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدایە‌، كه‌چی بۆ كه‌ركوك پاره‌ ڕه‌وانه‌ ناكات".

ئەمرۆ پاش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك‌و پارێزگای كەركوك بۆ چارەسەر كردنی گرفتە داراییەكانیان، د. نەجمەدین كەریم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاشكرایكرد كە حكومەتی بەغدا ماوەی دوو ساڵە پارەی پترۆدۆلاری شارەكەی نەناردوە، جگەلەوەش، ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگێكیشه‌ بودجه‌ی شاره‌كه‌ی بڕیوه‌".

 له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌شیان باسی له‌وه‌كرد، ئامانجیان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ داراییه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بوو، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ وه‌فدێك ده‌نێرنه‌ به‌غداو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌، بڕیاری كۆتایی خۆیان ده‌ده‌ن.

به‌گوێره‌ی وته‌ی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، "به‌غدا سێ ملیارو (500) ملیۆن دیناری بۆ موسڵ ناردوه‌، كه‌چی بۆ كه‌ركوك پاره‌ ڕه‌وانه‌ ناكات".

پارێزگاری كه‌ركوك ده‌شپرسێت، "بۆچی بودجه‌ بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت، ته‌نها كه‌ركوك له‌بودجه‌ بێبه‌شكراوه‌؟"
هه‌ر له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، (ڕێبواری‌ تاڵه‌بانی‌) سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك پشتگیری ته‌واوی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ربڕی‌و ڕایگه‌یاند، وه‌فدێك پێكده‌هێنن‌و ڕه‌وانه‌ی‌ به‌غدای‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانی شاره‌كه‌ بۆ به‌رپرسانی باڵای عێراق بخه‌نه‌ڕوو.



PM:02:07:14/06/2015