حكومەتی هەرێمی بەندكراوانی ئێرانی رادەستی حكومەتی تاران دەكات

بەپێی رێكەوتنی پێشتر ئێران‌و هەرێم، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان سەرجەم بەندكراوانی ئێران لە هەرێم رەوانەی وڵاتەكەیان دەكرێن تا لەوێ ماوەی سزاكەیان لەزیندان بەسەر ببەن.

عەبدوڵا ساڵح بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم بە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی رایگەیاند: لەدیداری ئەمرۆی وەفدی حكومەتی هەرێم بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و، وەفدی ئێرانی بە سەرپەرشتی حەسەن قەشقایی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، هەردوو لا لەسەر ئەوە رێكەوتوون لەسەر بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ مادەی هۆشبەرەكان‌و قاچاقچیانیانی كاڵا‌و هەروەها سەقامگیركردنی ئاسایش لەسنورەكانی هەردوو لا.

هەروەها بڕیارە پێش مانگی رەمەزان سەرجەم بەندكراوانی ئێرانی لە هەرێم ئازاد بكرێن‌و باقی ماوەی حوكمەكانیان لە ئێران تەواو بكەن.



PM:08:35:14/06/2015