وێنە.. بەندكراوێكی سیاسی كورد لەسێدارەدرا

زیندانی سیاسی كوردی رۆژهەڵات "مەنسور ئاروەند" سەر لەبەیانی دوێنێ یەكشەممە لە زیندانی شاری میاندواو لەسێدارەدرا.

بەپێی هەوالی ناوەندی مافی مرۆڤی كوردستان مەنسور ئاروەند كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە زیندانی مەهابادەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی میاندواو، سەرلەبەیانی دوێنێ یەكشەممە لەو زیندانە لەسێدارە درا.

مەنسوور ئاروەند خەڵكی شاری مەهاباد بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستان ماوەی 4 ساڵ لەوەپێش دەستگیركرابوو،ناوبراو لەلایەن دادگای شاری مەهاباد سزای لەسێداردانی بەسەردا سەپابوو.





PM:01:48:15/06/2015