عەبادی: هەموو مانگێک ٤٠ بیانی خۆکوژ دێنە عێراقەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند: هەموو مانگێک ٤٠ خۆکوژی بیانی دێنە عێراقەوەو کاری توندو تیژی ئەنجام دەدەن.

لەمیانەی وتەیەکدا لە کۆنگرەی سنور دانان بۆ راکێشانی مناڵان بۆ ریزەکانی داعش، ئاراستەی بەشدارباانی کرد، عەبادی وتی: ئەوە تاوانێکی کۆمەڵکوژی و تاوانێکی دژە مرۆڤایەتییە.

عەبادی جگە لەوەی ئاماژەی بۆ ئەو ٤٠ کەسە خۆکوژە کرد کە مانگانە دەێنە عێراقەوە، هاوکات داوای لەو وڵاتە بشداربووانە کرد کە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشیە بدۆزنەوە.



AM:12:18:16/06/2015