پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات

لە کۆبوونەوەی نێوان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، کە ئەمڕۆ ١٦-٦ سات ١٠ی سەرلەبەیانی لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کێشە و گرفتی خزمەتگوزارییەکان و کەمی کارەبا و سوتەمەنی و پرسی دەستوور و گفتوگۆی لەسەر کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەپێی راگەیاندنی پەرلەمان هەمو لایەک تەبابووبون لەسەر ئەوەی کە ئەم باردۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان، پێویستی بە گفتوگۆی ئارام و هەنگاوی بەرپرسانە دەبێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، داوای لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان کرد، لەم قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستاندا، کە گفتوگۆ لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت، هەمو لایەنەکان  هەوڵی لێکگەیشتن و سازان بدەن، پشتیوانی پەرلەمانی کوردستانیشی بۆ لیژنە ٢١ کەسییەکەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەربڕی و هیوای خواست بتوانن پێکەوە دەستوورێکی پێشکەوتوو بۆ کوردستان ئامادە بکەن.
دواتر هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆچوون و تێڕوانینی خۆی سەبارەت بەو پرسانە خستە ڕوو.



AM:11:51:16/06/2015