فیول پەمپەكەی میكائیلیش سوتا

سوتانی فیل پەمپی ئوتومبیلەكان هاوشێوەی هاوڵاتیانی ئاسایی هونەرمەندانیش دەگرێتەوە.
هونەرمەندی ناسراوی كورد میكائیل فیول پەمپی ئوتومبیلەكەی دەسێت و لەسەر یەكێك لە شەقامەكان پەكی دەكەوێت.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، دەردەكەوێت فیول پەمپی ئوتومبێلەكەی میكائیل سوتاوە و لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە سەرقاڵی گۆڕینی فیلوپەمپەكەیە.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوە چوارەم جارە توشی ئەو كێشەیە دەبێت.
ماوەیەكە بەهۆی خراپی كوالتی بەنزینەوە بەشێكی زۆر هاوڵاتیان توشی كێشەی سوتانی فیلو پەمپی ئوتومبیلەكانیان دەبن و لەسەر شەقامەكان پەكیان دەكەوێت، هەر بەو هۆكارە چەند ئوتوبیلێكی هاوڵاتیان سوتاون.



PM:02:29:16/06/2015