وەزارەتی بازرگانی دامەزراندن دەكات
وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی لەنوسراوێكدا رایدەگەیەنێت كە دامەزراندن بۆ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند بۆ هه‌ردوو سایلۆی (سه‌یدسادق و پیره‌مه‌گرون) دەكات.
به‌پێی نوسراوەكەی وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو سایلۆی (سه‌یدسادق و پیره‌مه‌گرون) پێویستیان به‌فه‌رمانبه‌ر هه‌یه كه ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ له‌خۆ ده‌گرێت به‌جۆرێك، (٢٠) كارمه‌ند بۆ سایلۆی سه‌یدسادق‌و (١٠) كارمه‌ندیش بۆ سایلۆی پیره‌مه‌گرون ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دامه‌زراندنه‌كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بێت و ته‌نها ناونیشانانه‌كانی (ئه‌ندازیاری كاره‌با، میكانیك‌و كشتوكاڵ) هه‌روه‌ها به‌كالۆریۆس له (ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری‌و ژمێریاری)، وه هه‌روه‌ها دبلۆم له (كاره‌با، میكانیك‌و كشتوكاڵ)، له‌بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییشدا، پێویستیان به‌پسپۆڕی (كاره‌با، ئاماده‌یی میكانیك، پیشه‌سازی بازرگانی) هه‌یه.
هه‌ر له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ناو هه‌لیكاره‌كانیشدا پێویستیان به(پاسه‌وان‌و خزمه‌تگوزار) هه‌یه بۆ هه‌ردوو سایلۆكه.
PM:05:37:18/06/2015