بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە لە ناوچەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ ٦/١٩ شۆفێران رێگای سەرەکی سلێمانی عەربەتیان لە ڕێگای خۆپیشاندانەوە داخست.
بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە، شۆفێران رێگای سەرەکی سلێمانی – عەربەتیان داخست کە هەموو ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجەو پێنجوێن و هەردوو هێلی سنوری پەروێزخان و باشماخی لەسەرە.
خۆپیشاندەران ئاگریان لەسەر رێگا سەرەکییەکە کردۆتەوەو ناهێڵن ئۆتۆمبیلەکان هاتوچۆ بکەن.