به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند: ئەمرۆ هەردوو شاندی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ چارەسەر ئەو گرژییەی ماوەیەك لەوەپێش لەنێوانیاندا دروست بوو كۆبوونەوەیەكیان له قه‌ندیل ساز كرد.
محه‌مه‌د ساحیبی
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له سلێمانی بە سپی میدیای راگەیاند: ئەمرۆ بۆ سێیەم جار هەردوو شاندی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) بۆ چارەسەری ئەو گرژییەی ماوەیەكە لەنێوانیاندا دروستبووە‌و كۆبوونەوەیەكیان له قه‌ندیل سازكرد.
بەوتەی ئه‌و به‌رپرسه‌ی دیموکراتی به‌بێ ئه‌وه‌ی بچیته نێو ورده‌کاری کۆبوونه‌وه‌که‌وه وتی :كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ پۆزەتیڤ بووە‌و لە هەردوو كۆبوونەوەكەی پێشوو باشتر بووە‌و چاوەڕوان دەكرێت ئەنجامی باشی بەدواوە بێت.
وه‌فدی حیزبی دیموکرات که ئه‌مڕۆ چونه‌ته قه‌ندیل پێکهاتووه له محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی کۆمیه‌تی ناوه‌ندی ( کاوه‌ی بارامی، محه‌مه‌د ساڵح قادری، ساڵح دروشی)، له‌لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانیشه‌وه جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی په‌که‌که‌و ده‌مهات عه‌گید ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی ناوبراو چه‌ند هه‌ڤاڵێکی تر به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردووه.
رۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٥، گرژی و پێکدادان لەنێوان پەکەکە و حزبی دیموکرات لە ناوچەی کێلەشین ڕوویدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەكی دیموكرات گیانی لەدەستدا‌و سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەكەكە‌و دیموكرات لەكاتێكدایە كە هەر ئەمرۆ پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا هەڕەشەی توند لە هەردوو لایەنی دیموكرات (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان) بڵاوكردەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە.