ئەمشەو هاوڵاتیانی چەند گەڕەکێکی باشووری رۆژهەڵاتی سلێمانی بە خۆپیشاندان رێگای سەرەکی سلێمانی – عەربەتیان گرت و ئەمە دووەمجارە لە هەینیەوە ئەو رێگایە دەگیرێت.
هەینی رابردوو شۆفێرەکان لەبەر نەبوونی بەنزین ئەو رێگایان گرت و ئەمشەو دانیشتوانی گەڕەکی هڵوبە لەبەر نەبوونی کارەبا ئەو رێگایەیان گرت و لە بری کارەبا شەقامەکەیان پڕکرد لە رووناکی سووتانی تایە.
رێگای سلێمانی – عەربەت، شاری سلێمانی بە پێنجوێن و هەڵەبجەو گەرمیانەوە دەبەستێتەوەو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەو رێگایە گیراوە.