له سه‌ره‌تای دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی شیوعی كوردستان عه‌بدولره‌حمان فارس وتارێكی خوێندنه‌وه و تێیدا داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد. سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ره‌تیدکرده‌وه.
سه‌ۆركی فراكسیۆنی شیوعی داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد دانیشتنه‌كه دوابخرێت، به‌و پێیه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه پێچه‌وانه‌ی سازانی نیشتمانییه، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وه‌ڵامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی شیوعی وتی: "دانیشتنه‌كه یاساییه‌و دواناخرێت".
عه‌بدولره‌حمان فارس وتی : هەر پێنچ حیزبەکە بەبێ جیاوازی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن، دەبێ گەل شایەت بێت ئەوەی ئەو حزیبانە دەیکەن هیچی بۆ خەڵک و لەپێناو خەڵک نییە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی سیاسی حیزبی و تایبەت بە خۆیانە، هەر لەبەر ئەمەش هاتینە کۆبوونەوە. بەڵام بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو رەوشە نەخوازراوەی ئەمڕۆین و رەتیدەکەینەوە.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتیشی"بە ئەقڵ و مەنتق مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکرێت و ئەو کۆبوونەوەیە دوابخرێت و لە کاتێکی دیکە گفتوگۆی لەسەر بکرێت