وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌کات سه‌ربازگه‌ی ( التقدم ) چۆڵبکه‌ن له‌و چه‌کداره شیعانه‌ی له‌وێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هێزه‌ی خۆی بنێرێت که له‌وێ راهێنان بهخێله سونیه‌کان ده‌کات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌وان مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ئه‌و سه‌ربازگه‌یه له‌و چه‌کدارانی چۆڵبکرێت، به‌ڵام تا ئێستا چۆڵنه‌کراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا، ستیف وارین له ڵیدوانێکیدا بۆ میدیاکان شه‌وی رابردوو 6/23 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد " ده‌بێت ئه‌و میلیشیا شیعانه له‌و سه‌ربازگه‌یه نه‌مێنن و ئه‌وه مه‌رجمانه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا".
رۆژی 5/10 ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند 450 راهێنه‌ری سه‌ربازی خۆی ره‌وانه‌ی ئه‌نبار ده‌کات بۆ مه‌شقپێکردنی هۆزه سونییه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار.