موچە بۆ رزگاربووەكانی دەستی داعش دەبڕدرێتەوە

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی بەغدا بڕیاریدا بە بڕینەوە بڕی 110 هەزار دینار بۆ هەر ژن‌و منداڵێكی ئێزیدی رزگاربوونی دەستی داعش.

 دوای ئەوەی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان، سەردانی شاری بەغدا-یان كرد ‌و لەگەڵ لیژنەی بەرگریكردن لە مافەكانی ئافرەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوە ‌و كێشە و گرفت و بارودۆخی ژیانی ژنان و منداڵانی ئێزدی-یان بە هاوبەشی گەیاندە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی عیراق ‌و ئەوە بوو دواجار بڕیاری بڕینەوەی مووچەیان بۆ درا.

ئێڤار ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان، بە سایتی فەرمیی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند كە لەلایەن لیژنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە پێیان راگەیەنراوە كە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق، بڕیاری بڕینەوەی بڕی (110) هەزار دیناری داوە بۆ هەر ژن و منداڵێكی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش.

ئەوەشی راگەیاند كە لە ئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی داتایەكی دروستن بۆئەوەی لیستی ناوەكان رەوانەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق بكەن.

پێویستە بووترێ لە سەرەتای دروستبوونی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە، تا ئێستا (780) ژن و منداڵی ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگاریان بووە و زیاتر لە (3) هەزاری دیكەش ماون.



PM:01:46:24/06/2015