ئەبوبەکر هەڵەدنی: هه‌ڕەشەی کوشتنم لێدەکەن

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە رایگەیاند کە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە پاش ئەوەی لە کۆبونەوەکەی پەرلەماندا بەشدا بووە. 

لەراگەیەندراوێکدا کە لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات کە هەڕەشەی کوشتن لەئەبوبەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو کراوە. 

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە" ماوەی چەند ڕۆژێكە و بە تایبەت لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پاش دانیشتنه‌كەی پەرلەمانی كوردستان و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكانی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم،سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو مامۆستا ئه‌ بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی ڕوبەڕوی فشار و هەڕەشەی كوشتن دەبێتەوە" لەو نوسینەدا کەپەیجی فەرمی ئەبوبەکر هەڵدنیدا بڵاوکراوەتەوە‌و سپی پشت راستی کردەوە "بە پێی زانیاریەكانی ڕابردوو لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە قسەی ناشیاو و هەڕەشە لە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كراوە بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر و سەرجەمیان بەڕاشكاوی پێی وتراوە بەهۆی بەشداریتان بووە لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستاندا.هەروەك بە چەند ژمارە تەلەفۆنێكی جیاواز هەڕەشە ئاڕاستەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو كراوە لەوانە ژمارەی مۆبایلەكانی كۆڕەك".



PM:12:57:25/06/2015