یەكێتی: ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی په‌رله‌مان به كوده‌تا بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك نازانین
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتنمانیی كوردستان كۆبووه‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می په‌رله‌مانی كرده‌وه.
له‌پاش كۆبونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، سازكراو له‌و كۆنگره‌یه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ خسته‌ڕووی سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی بوو بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر سازدانی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی سه‌رجه‌م پرسه‌كان كرایه‌وه.
وتیشی: یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر بۆچوون و پرۆژه‌كانی خۆی له‌باره‌ی هه‌مواكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی و به‌دیهێنانی سیسته‌می په‌رله‌مانی.
راشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م یاساكان به‌تایبه‌ت یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین، بۆیه ده‌بێت له ململانێی حزب و موزایه‌ده به‌دووربن.
عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و سیاسیه‌تی هێنانه كایه‌و زمینه‌سازییه بۆ یه‌كڕیزی نیشتمانی.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌ختیشی كرده‌وه، كه یه‌كێتی هه‌رگیز به‌شێك نه‌بووه له‌كێشه‌كان و ناشبێت، به‌ڵكو به‌شێك بووه له‌چاره‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیه، به‌ڵكو له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدایه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، یه‌كێتی خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی ماڵی كوردایه، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی په‌رله‌مانیش به كوده‌تا بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك نازانین، به‌ڵكو به‌كارێكی شه‌رعی و ئسوڵی ده‌زانین و پێویسته ئه‌و نه‌ریته قوڵتر بكرێته‌وه، پێشی وابوو كه ده‌بوو پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیان بكردایه، بۆئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ك خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكردایه‌وه.
PM:02:20:25/06/2015