گۆڕان: هەڕەشەكردن لە ئەبوبەكر هەڵەدنی ئیدانە دەكەین

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كورستان لە راگەیەنراوێكدا ئیدانەی هەڕەشەكردن لە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و دەستگیركردنی رۆژنامەنوسی كەناڵی پەیام دەكات.

دەقی بەیاننامەکە:

ئیدانەكردنی هەڕەشەكردن لەسەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی و دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوس و كارمەندانی كەناڵی پەیامی كۆمەڵی ئیسلامی

لەم قۆناغە هەستیارەی كوردستان و ناوچەكەدا ، ئەوەی پێویستە حكومەت و سەرجەم دامودەزگاكانی دەسەڵات لەئەستۆیبگرن، پاراستنی كۆی ئەو مافانەیە كە هاونیشتمانیان و هێز و كەسایەتییە سیاسییەكان و رۆژنامەنوسان بۆ گوزارشتكردن لە بیرورا و روئیای هەمەلایەنەی خۆیان لەبارەی هەموو پرس و كێشەیەكی هاونیشتمانیان و سیستەمی سیاسییەوە هەیانە.
بەبڕوای ئێمە لە فراكسیۆنی گۆڕان ، هەوڵی لەم شێوەیە دژ بە تەواوی بەهاكانی دیموكراسی ، مافی مرۆڤ و یەكڕیزی گەلی كوردستانە. بۆیە نابێت بەهیچ شێوەیەك رێگە بەگێڕانەوەی كوردستان بدرێت بۆ رۆژگارە تاریكەكان.
بەتوندی سەركۆنەی ئەم چەشنەكارانە دەكەین و داوا لەهەموو لایەك دەكەین لەئاست بەرپرسیارێتی قۆناغەكەدا هەڵسوكەوت بكەن.

فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان
25 / 6 / 2015
هەولێر



PM:04:19:25/06/2015