بەدرێژایی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لەناو کوبانێ و گوندەکانی باشوری ئەو شارە قەسابخانەیان ئەنجامداوەو نزیکەی ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی ژنو مناڵ و پیرە پیاویان کوشتوە، یەپەگەش رایگەیاند : تا ئێستا ٤٥ چەکداری داعش کوژراوەو ٩ چەکداریشیان دیلە.
سەرچاوەکانی یەپەگە رایانگەیاند هەموو گەڕەکەکانی داعش دزەی تێکردبوو بە نەخۆشخانەی مشتەنوریشەوە ئازادکرا، تەنها گەڕەکی ( شەهید مورو )ماوە کە هێشتا هەندیك چەکداری تیاماوە.
هەندێک لەو چەکدارانەی داعش کە بەدیلگیراون یان کوژراون، ئاوارەی شاری رەقەن و هاتوونەتە کوبانێ.
بەدرێژای ئەمڕۆ شەڕڤانان چەندین خێزانیان رزگارکردووە کە برینداربوون، یان کەوتوونەتە ناوچەی شەڕەکە.
سەرچاوەکان لە کوبانێوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چەکدارانی داعش لەناو ژن و مناڵاندا قەسابخانەیەکی گەورەیان دروستکردووە.