"وەڵام نەدانەوەی بارزانی بۆ پرسیارەكانی لیژنەی كەوتنی موسڵ دروست نیە"

هۆشیار عەبدوڵا،پەرلەمانتار‌و ئەندامی لیژنەی كەوتنی موسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە دەبێت بارزانی وەڵامی پرسیارەكانی لیژنەی كەوتنی موسڵ بداتەوە.

هۆشیار عەبدوڵا لە وتارێكدا دەنوسێت "بەندە لام رون نیە ئەوە بریاری خودی بارزانیە یان راوێژکار و دەروبەرەکەی کە وەڵام نەداتەوە، بەڵام لەبەر زیاد لە هۆکارێک و بەتایبەت دوای ئەوەی نوجەیفی و مالکی وەڵامەکانیان بۆ لیژنەکە ناردوە پێم وایە دروست وایە بارزانیش وەلامی هەموو ئەو پرسیارانە بداتەوە کە ئاراستەی کراون ".

ئاماژە بەوەش دەكات "دور لە هەموو حەساسیەتێکی حیزبی و بە گیانێکی تەواو نەتەوەییەوە پێم وایە بارزانی وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە باشترە لەسەر ئەوەی سور بێت لەسەر هەڵوێستی رەتکردنەوەی وەڵامەکان".

دەقی وتارەكە لێرە بخوێنەرەوە



PM:02:17:26/06/2015