" کوبانێ پاککرایەوە لە داعش"

روانگەی مافی مرۆڤ رایگەیاند: شەڕڤانانی یەپەگە ئەمڕۆ ٦/٢٧ توانیان بەتەواوی کۆنترۆڵی کوبانێ بکەن‌ و چەکدارانی داعشی تیانەهێڵن.

روانگەی مافی مرۆڤی سوری کە روانگەیەکە سەرجەم هەواڵەکانی سوریا سەربەخۆیانە بەدەرەوە دەگات، لە میانەی هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە کە یەپەگە بەتەواوی شارەکەی کۆنترۆڵکردووە.

روانگەی مافی مرۆڤ دەڵێت: پاش ئەوەی شەڕڤانان تەقینەوەیەکی گەورەیان لە قوتابخانەیەکی ناو شارەکەدا ئەنجام دا کە ژمارەیەک چەکداری داعشی تیابووە، بینای قوتابخانەکە لایەکی رووخاو بەمەش کۆتایی بەداعش هات لەو شارەدا.

رۆژی ٦/٢٥ ژمارەیەک چەکداری داعش لە دوو میحوەرەوە(لەخاڵی سنوری  مرشدبینار و رۆژئاوای کوبانێوە هێرشیان کردە سەر کوبانێ)، لەماوەی سێ رۆژدا ٢٠٣هاوڵاتی و شەڕڤان شەهیدبوون کە ١٦ شەڕڤان و ئاسایشن، ئەوانی تریان زۆرترینیان مناڵ و ژنن.

تا ئێستا بەتەواوی ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش نەزانراوە کە سێ رۆژ لەمەوبەر بەجلی شەڕڤان و سووپای ئازادەوە هاتنە نێو کوباةیەوەو هەواڵی دژە یەک لەبارەیەوە لەئارادایە.  



PM:12:06:27/06/2015