بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانكۆی لیستەری بەریتانیا دەركەوتووە جگەرە كێشان لە ئوتومبیلدا زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
پسپۆڕەكان ئەو زانكۆیە هۆشداری دەدەن لەبا زیانی كێشانی جگەرە لە ئوتومبیلدا و ئاشكرای دەكەن كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر تەندروستی ئەو كەسانە هەیە كە لە ئوتومبیلەكەدان، بەوپێیەی ماددە زیان بەخشەكانی جگەرە بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك لە ئوتومبیلدا دەمێننەوە و ئەو ماددانە ڕێگەی دەرچونیان نییە.
بەڕای پسپۆڕەكان جگەرە كێشان لەنێو ئۆتۆمبیلێكی داخراودا دەبێتە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی و نەمانی وردبینی، چونكە رێژەیەكی زۆر لەیەكەم ئۆكسیدی كاربۆنە لەو جگەرانەوە دەردەدرێت، ئەمەش زایانێكی زۆری هەیە و هۆكارێكە بۆ گیان بەدەستدان.