داعش گەڕەكە كوردنشینەكانی حەسەكە كۆنترۆڵ دەكات
لەچوارەمین رۆژی شەڕو پێكدادانەكانی نێوان چەكدارانی داعشو سوپای سوریا ئەمرۆ داعش ناوەندی سوتەمەنی ئەو شارەی تۆپباران كردو ژمارەیەك لە گەڕەكە كورد نشینەكانی ئەو شارە لەدەستی داعشدایە.
چەكدارانی داعش ئەمرۆ ناوەندی سوتەمەنی (ساتکۆپ) کە دەکەوێتە باشوری گەڕەکی خوێران تۆپباران دەکەن و لە ئەنجامدا بەشێک لە ئەنبارەکانی سوتەمەنی ناوچەکە ئاگریان تێبەردەبێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ناوەندی هەواڵی ئانها بڵاویکردووەتەوە، چەكدارانی داعش ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک، ناوەندی سوتەمەنی حەسەکە بە ناوی ساتکۆپ کە دەکەوێتە باشوری گەڕەکی خوێران و لەژێر دەستی رژێمی ئەسەد دایە، تۆپباران دەکەن. راگەیەندرا کە بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە بەشێک لە ئەنبارەکانی ئەو ناوەندە ئاگریان تێبەربووە.
ناوەندی سوتەمەنی حەسەکە دەکەوێتە نێوان ناوچەی چەرخەریا باسیل و چەرخەریای پانۆراما کە نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبیت ئەو ناوجەیە و لە سەر رێگای دێرەزورە. ئەو ناوچەیە زۆربەی کارگەکانی رژێمی ئەسەدی تێدایە بە ناوەکانی رۆتکۆ، ئێستاک عەسکەری و رەسافی و لەو ناوچەیە کە ناوچەیەکی گەورەی پیشەسازییە و پارچەکانی ئۆتۆمبێلیشی لێ بەرهەم دەهەندرێت.
هەروەها چەكدارانی داعش له دوێنێوه هێرشیان کردوهته سهر گهڕهکی عهزیزه کهله ژێر کۆنتڕۆڵی یهپهگه و یهپهژهدایه، بهڵام ڕووبهڕوی وهڵامی توندی شهرڤانان بونهوه، و شهڕ و پێکدادانی سهخت ڕوویدا.
PM:12:09:28/06/2015