ئه‌م مانگه، حوزه‌یران حکومه‌تی هه‌رێم خۆی له‌رێگای به‌نده‌ری جیهانه‌وه نه‌وتی فرۆشتووه‌و که‌مترین بڕه نه‌وتی داوه به کۆمپانیای سۆمۆی عێراق تا ئه‌وان بیفرۆشن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م مانگه ته‌نها بڕێک له‌نه‌وتی که‌رکوکی راده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووه تا له‌به‌نده‌ری جیهانه‌وه بفرۆشرێت و داهاته‌که‌ی بۆ به‌غدا بڕوات، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم خۆی هه‌موو نه‌وتی کێڵگه‌کانی هه‌رێمی له رێگای به‌نده‌ری جیهانه‌وه به سه‌ربه‌خۆی فرۆشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستی که‌وتووه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم، گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کدا کردووه که مانگانه به‌رامبه‌ر بڕی یه‌ک ترلیۆن دینار عێراقی به‌دۆلار پاره راده‌ستی هه‌رێم بکات، له‌بری ئه‌و بڕه نه‌وته دیاریکراوه‌ی که ئێستا هه‌رێم به‌رهه‌می ده‌هێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمدا ئه‌و بڕه پاره‌یه زیاتر ده‌بێت.
ماوه‌ی دوو مانگه نه‌وتی به‌رهه‌مێنراوی هه‌رێم و که‌رکوک به‌رزبۆته‌وه بۆ نزیکی ئه‌و رێژه‌یه‌ی که‌هه‌رێم و به‌غدا له‌مانگی کانونی یه‌که‌می ساڵی 2014 له‌سه‌ری رێککه‌وتن، به‌ڵام حکومه‌تی به‌غدا هیچ مانگێک ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هێنده‌ی رێککه‌وتنه‌کهو یاسای بودجه‌ی عێراق نه‌نناردووه، بگره به‌غدا پاره‌ی هێنده‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمیش نه‌ناردووه که راده‌ستی سۆمۆی کردووه، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر خۆی بیفرۆشتایه زۆر له‌وه زیاتر ده‌ست هه‌رێم ده‌که‌وت.
مانگی ئایار که دوا مانگه به‌غدا پاره‌ی بۆ هه‌ریم ناردووه، له‌کۆی 13 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت که هه‌رێم راده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆی کردووه، به‌غدا ته‌نها 630 ملیار دیناری ناردبوو بۆ هه‌رێم.