یەکگرتوو بەبێ دۆسکی کۆبوونه‌وە

 دوای دەستلەکارکێشانەوەی دیندار دۆسکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو ‌و یه‌کێک له‌دامەزرێنەری ئەو حیزبە، ئەمڕۆ 6/28 ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتی کۆبووه‌نه‌وه‌ی ئەنجامدا‌و رایگەیاند "رەوشی هەرێم ئاڵۆزە".

 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، لەراگەیەندراوێکدا داوای سازانی نیشتیمانی دەکات‌و ئاماژە بەوە دەکات هێشتا کاتماوە بۆ " بۆ رزگاركردنی رەوشەكەلەمئاڵوزیەو گەیشتن بە توافقه". 

یه‌کگرتووی ئیسلامی دوای کۆبوونه‌وه‌ی 6/23 په‌رله‌مانی کوردستان، جۆره‌ ناته‌باییه‌ک که‌وته‌ نێوانیان له‌سه‌ر پرسی به‌شداریکردنی فراکسیۆنه‌که‌یان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌ماندا، ئه‌مڕۆ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تییان دوای ئه‌و ناته‌باییه‌ سازکرد.

دەقی راگەیەندراوەکە: 

 بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان جەماوەری سەربەرزی كوردستان حزب و لایەنە سیاسیەكان ماوەیەكە هەرێمی كوردستان كەوتوەتە دۆخێكی سیاسی نادیارو ئالۆزەوە و ئێمە وەك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەسەرەتاوە قەناعەتمان بەسازانی نیشتمانی نێوان لایەنە سەرەكیەكانی ناو پەرلەمان هەبووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پرسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم و ئەم قەناعەتەشمان لە بەلاغی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی لە بەرواری 22-6-2015 بە هەموان راگەیاندووە و ئێستاش جارێكی تر جەخت لەسەر سازانی نیشتمانی دەكەینەوەو هێشتا كاتمان بەدەستەوە ماوە بۆ رزگاركردنی رەوشەكە لەم ئاڵوزیەو گەیشتن بە (توافقه) بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانمانراسپاردووە كە بەشێوەیەكی خێرا هەڵسێت بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی پێنج قۆڵی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی و یاسایی بۆ پرسی ولایەتی سەرۆكی هەرێم و دەربازكردنی هەرێمەكەمان لە م ئاڵۆزیەی تێكەوتوەو رەواندنەوەی ئەو دڵە راهوكێیەی كە رووی لە هاوڵاتیانی كوردستان كردووە. تاكو هەرێمەكەمان بە یەكدەنگی و یەكریزی رووبەروی گشتی مەترسە دەرەكیەكان ببێتەوە و هەموو دەرفەتە رەخساوەكان بۆ گەشەدانی بەدەستكەوتەكانی میللەتەكەمان فەراهەم بهێنین. ئەنجومەنی 
سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان



PM:05:08:28/06/2015