لە ئەنجامدا بارزانی دێتە دەنگ

پاش بێدەنگییەکی چەند هەفتەیی پارتی لەسەر ئەوەی هیچ پڕۆژەیەکی نییە بۆ پرسی سەرۆکی هەرێم، جگە لەپرۆژەی دەستور، میدیاکانی پارتی رایانگەیاند بەیانی بارزانی لەسەر ئەو پرسەو بارودۆخی کوردستان پەیامێک بلآو دەکاتەوە.

 هەرچەندە تا ئێستا میدیاکانی پارتی بلآویان نەکردۆتەوە کە ئەو پەیامەی بارزانی چی دەگرێتە خۆی، بەلآم هەموو ئاماژەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە بارزانی باسی پرسی دەستوری هەرێم و پۆستی سەرۆکی هەرێم و بارودۆخی کوردستان دەکات لەنێو ئەوانەشدا هەڕەشەکانی داعش و شەڕی ئەو هێزە لەلایەن پێشمەرگەوە.

بارزانی دوا قسەی خۆی لەم بوارەدا ئەو دەمە بوو  لەئەمەریکا بوو لەلێدوانێکی کورتدا بۆ کەناڵی نالیا وتی: ئەوە جێهێڵراوە بۆ حزبە کوردستانییەکان کە چۆن ڕیکدەکەون لەسەری. 

چاودێران پێیانوایە پەیامەکەی سبەینێی بارزانی ئاقاری ئایندەی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمدا دیاریدەکات.  



AM:12:41:29/06/2015