بەزمی پرسی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان دەستیپێکردەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ٦/٢٩پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کرد داوای لێبوردن بکات.

ئەو داوایەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئومێد خۆشناو لەسەر بانگهێشتکردنی میوانی بیانی لە رۆژی 23-6-2015 بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەروەها پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەوەی کە کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشتری نەخوێندوەتەوە.

د، یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان لەبەرامبەر ئەم داوایەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی روونکردنەوەی دا، بەڵام داوای لێبوردنی نەکرد.

دواتریش هەریەک لە سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان د. لاڤە فەریدو فرەسەت سۆفی لە فراکسیۆنی زەرد لەسەر کۆبوونەوەی ٦/٢٣ کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریان سازکردو جەختیان لەسەر نایاسایی کۆبوونەوەی پێسووی پەرلەمان کردەوە، ئەو خاڵەشیان خستە سەری کە داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن ئەو چوار پرۆژە یاسایەی سەرۆکایەتی هەرێم کە رۆژی ٦/٢٣ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا ئاراستەی لیژنەی یاسایی نەکرێت" چونکە نایاسایین".



PM:12:04:29/06/2015