ئاسایش: زاواكەی عەلی باپیر بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراوە

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەسەر گرتنی زاوایەكی عەلی باپیر روونكردنەوە دەدات‌و رایدەگەیەنێت ناوبراو بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراوە.

لەمبارەیەوە تاریق نوری بەرێوبەری ئاسایشی هەولێر تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند” محەمەد كەیفی فارس کە دەکاتە زاوای عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەنە هێزێکی دژە تیرۆری هەولێرەوە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کراوە”.

تاریق نوری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولیر گوتیشی ” دەستگیرکردنەکەی بە بریاری دادگا بووە هەموو ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستیەوە کە دەڵێت رفێنرا بێت بەڵکوو تۆمەتەکەی تیرۆرەو ئێستە لەلایەنە دژە تیرۆرەوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە .

بەرێوەبەری ئاسایشی هەولیر گوتی دەستگیر کردنی ئەو زاوایەی عەلی باپیر پەیوەندی بە دوو ڕاگەیەندنکارەکەی کۆمەڵی ئیسلامیەوە نیە کە بە تۆمەتی دیکە دەستگیر کرابوون.



PM:02:49:29/06/2015