نەعانە یاخود وشتر مرخ بە گەورەترین باڵندەی جیهان دادەنرێت كە توانای فڕینی نییە، ئەمەش چەند زانیارییەكە دەربارەی ئەو باڵندەیە:
1- گەورەترین بالندەی جیهانە، كێشی لەنێوان 63،5 بۆ 131.5 كیلۆگرامە وە درێژی 1.8 بۆ 2.7 مەترە.
2- دەتوانێت بەخێرایی 97.5 كم لەسەعاتێكدا ببڕێت بۆیە بەخێراترن زیندەوەری دوو قاچ دادەنرێت لەجیهان.
3- كێشی هێلكەكەی نزیكەی 1.5 كیلۆگرامە و درێژی 15 سم و، یەك هێلكەی ئەو باڵندەیە بەرامبەر 25 هێلكەی مریشكە.
4- هەموو باڵندەكان 4 پەنجەی قاچیان هەیە بەڵام نەعامە 2 پەنجەی هەیە ئەمەش یارمەتی دەدات بە باشترین شێوە باز بدات.
5- لە زۆرینەی بالندە فڕیوەكان دەترسێت.