بەپەلە.. نەوشیروان مستەفا سەردانی ماڵی عوسمانی حاجی مەحمودی كرد

‌نەوشیروان مستەفا
نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی ماڵی عوسمانی حاجی مەحمودیان كرد‌و بە پێی زانیارییەكان ئەم سەردانە بە مەبەستی چاككردنی پەیوەندییەكان بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای رایگەیاند: نیوەرۆی ئەمرۆ نەوشیروان مستەفا لەگەڵ عومەری سەید عەلی سەردانی ماڵی عوسمانی حاجی مەحمودیان كرد.

بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا، ئەم سەردانەی نەوشیروان مستەفا بە مەبەستی چاككردنی پەیوەندییەكانیان بووە. چەند رۆژ لەوە پێشیش رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان قسەی لەگەڵ مام رۆستەم كادیری دیاری ناو بزوتنەوەی گۆڕانیش كردبوو بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەكانی.

ماوەی نزیکەی ساڵێکە کۆمەلێک کادیری دیاری گۆڕان نیگەرانن لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی گۆڕان، لەوانە قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود، بەم دووایانەش مام رۆستەم.



PM:02:09:30/06/2015