سلێمانی.. دابەشکردنی بەنزین لە وێستگە حکومییەکاندا دەگۆڕدرێت

قائیمقامی سلێمانی ھاوڵاتیان و شۆفێرانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە، دابەشکردنی بەنزین لە وێستگە حکومییەکانی  شاری سلێمانی لەدوای بەرواری 2015/7/1 گۆرانکاری بەسەردا دێت.

بەوپێیە دابەشکردنی بەنزین بۆ ئوتۆمبیلی تایبەت بەسەر دوو گروپدا دابەش دەبێت کە ئەمانەن:


گروپی یەکەم            گروپی دووەم
شاوان                         شاد
کوردئۆیل                 چەرمەگا
ڕاپەڕین                     شاڵ/٣
بازیان                        برایەتی
پێشەوا                           خاوێن
ھەڵەبجە/ تانجەرۆ         جوانڕۆ
کاژاو                         والی
ڕۆژھەڵات                   ووڵات
شەم                           چەمی ڕێزان
پیشەسازی                  ھەڵوێست
حەوایی                   شارەزوور
سلێمانی نوێ                    ڕەھێڵ
ئەزمڕ                            کوردستان
سارا                            بینایی
ھەڵگورد                    ئاشتی
دۆڵە ڕووت                    کانی گۆران

لە بارەی ئوتومبیلی کرێی پاس و تەکسی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: رۆژانە بەبەردەوامی ٨ وێستگەی تایبەت بە پاس و تەکسی  کراوە دەبێت و بەنزین بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت.



PM:03:25:30/06/2015