ئەمەریکا بۆ تورکیا: پێویست ناکات ناوچەی ئارام لە سوریا دروستبکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جون کیربی رایگەیاند: پەنتاگۆن و سوپای ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکان بە پێویستی نازانن ناوچەی ئارام لە سوریا دروستبکرێت.

جون کیربی لە لێدوانێکی کورتدا بۆ رۆژنامەنووسان دوێنێ وتی: هەڵوێستی تورکیا ئاشکرایە کە دەیەوێت ناوچەیەکی وەها دروستبکرێت، بەڵام نازانین ئایا پلانی هەیە، یان نیەتی".

وتەبێژەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دروستکردنی جۆرە شوێنێکی وەها کارێکی گرانە و هاوپەیمانان لەگەڵ ئەو کارەدا نین.

نزیکەی هەفتەیەکە تورکیا بۆ بەرگرتن لە گەورەبوونی کورد لە سوریا دەیەوێت بەهێزی سەربازی بچێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە بەتایبەتی ناوچەی جەرابولس کە دەکەوێتە نێوان شاری کوبانێ و عفرینەوە.



AM:09:18:01/07/2015