پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێم كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە پێنج لایەنی سیاسی هەرێم سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

لەمبارەوە عیماد ئەحمەد وتەبێژی  وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، به‌ NNA ڕاگه‌یاند، كۆتایی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پێنج لایه‌نه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر پێنج لایه‌نی‌ بێت یاخود فراوانتر، ئه‌نجامدانی‌ كارێكی‌ باشه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كان ده‌توانن بیر‌و بۆچوونیان ئاڵوگۆڕبكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ سازانی‌ نیشتمانی‌، له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم،

 وتیشی‌:"سازانی‌ نیشتمانی‌ باشترین ڕێگه‌چاره‌یه‌، بۆ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".



PM:01:53:01/07/2015