پەرلەمانتار عێزەت سابیر رۆژی ٧/١ داوایەکی یاسایی لەسەر تەلەفزیۆن و ماڵپەرو کۆمپانیای نالیا تۆمار کرد.
ئەو پەرلەمانتارە کە کۆپیەکی داوا یاساییەکەی بۆ سپی نێردراوە دەڵێت: ئەم داوایەم لەسەر ئەوەیە کە کۆمپانیای نالیا روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردۆتەوەو تیایدا هاتووە من داوای مووچە پارەم لەو کۆمپانیایە کردبێت کە ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نییە.
عێزەت سابیر پەرلەمانتاری یەکێتی و بەرپرسی لیژنەی دارایی ئەو داوایەی لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری تۆمارکردووە.