ناوه‌ندێکی شیعه‌کان، بارزانی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن " ژووری ئۆپراسیۆنه‌کانی رووخان موسڵ له‌هه‌و‌لێر بووه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی هه‌رێمدا".
په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا محه‌مه‌د سه‌عدون سه‌هیود ده‌ڵێت: کێشه‌ی راده‌ستکردنی موسڵ به‌چه‌کدارانی داعش زۆر روونه، سه‌ره‌تا حکومه‌تی ناوخۆی موسڵ به‌رپرسه، هاوکات ژووری ئۆپراسیۆنه‌کانیش له‌هه‌لێر بوو له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆکی هه‌رێمه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی لیژنه‌ی ده‌ستنیشانکردنی راستییه‌کانی رووخانی موسڵ بداته‌وه.
ئه‌و باس له‌وه ده‌کات ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌و پرسه ده‌کۆڵیته‌وه هه‌موو فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی تیایه و دووره له شتی شه‌خسیه‌وه‌و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی کوردستانیشی تیایه.
بارزانی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌و لیژنه یه بداته‌وه، به‌ڵام دوێنێ میدیاکانی پارتی بڵاویانکرده‌وه که بارزانی 7/1 وه‌ڵامی پرسییاره‌کانی داوه‌ته‌وه.