ئەنجومەنی دادوەریی موچەی مانگانەیان لە 9.5 ملیۆن بەرز دەكەنەوە بۆ 13 ملیۆن دینار

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان كە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە سەرتاسەری هەرێمدا، بڕیاردەدەن موچەی مانگانەیان لە 9 ملیۆن‌و 500 هەزار دینارەوە بۆ 13 ملیۆن دینار بەرز بكەنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی میدیا كەوتوون، ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 15 دادوەرە، موچەی مانگانەی خۆیان بەرز كردوەتەوە بۆ 13 ملیۆن دینار، لەكاتێكدا كە موچەی مانگانەی وەزیرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها 9 ملیۆن دینارە‌و موچەی پەرلەمانتارێك 8 ملیۆن دینارە.

ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی دادوەریی لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان لە قەیرانێكی دارایی گەورەدایە‌و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرباری كەمییەكەی سێ مانگ دوا كەوتووە.

ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی دادوەریی لە كۆبوونەوی رۆژی 21/6ی ئەنجومەنی ناوبراودا دراوە، بە بیانوی ئەوەی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق مانگانە ئەو بڕە موچەیە كە 13 ملیۆنە وەردەگرن.



PM:04:42:02/07/2015