تێچوونی رۆژانەی شەڕی داعش دەگاتە ٩ ملیۆن دۆلار

تێچوونی شەڕی داعش لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە لە ٧ ملیۆن دۆلار رۆژانەوە بەرزدەبێتەوە بۆ ٩.٢ ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ( پەنتاگۆن ) رۆژی ٧/٣ بڵاویکردەوە کە کۆی تێچوونی رۆژانەی شەڕی دژی داعش لەعێراق و سوریا لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بەرزبۆتەوە بۆ ٩.٢ ملیۆن دۆلار رۆژانە.

ئەم خەرجیانە تەنها خەرجیاتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، لەکاتێکدا ئەو هاوپەیمانێتیە جیهانییەی ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات زیاتر لە ٤٢ وڵات تیایدا بەشدارن. ئەو خەرجیانە زیاتر خەرجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکایە بۆ سەر بنکەکانی داعش و بەرەی نوسرا، جگە لەراهێنانی سەربازە عێراقییەکان و پێشمەرگەو سونەکان.



AM:09:28:03/07/2015