هۆشیار عه‌بدوڵا: بارزانی وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵی نه‌داوه‌ته‌وه
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ شه‌ممه 4ی ته‌مووزی 2015، لیژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كانی بارزانی‌و نوجێفی و مالیكی كۆده‌بێته‌وه و وه‌ڵامه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی ناردووه رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ینێ شه‌ممه لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: سبه‌ینێ لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ وه‌ڵامه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئوسامه نوجێفی و نوری مالیكی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
وتیشی: بارزانی وه‌ڵامی هه‌ندێك له پرسیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵا له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه, نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێستا، له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كانیدا هه‌ندێك دێكۆمێنتاری له‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵی داوه‌ته لیژنه‌كه‌مان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی كه‌وتنی موسڵ وتی: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كانی بارزانی و نوجێفی و مالیكی و ئه‌و دێكۆمێنتاریانه‌ی دراوه‌ته لیژنه‌كه‌مان، راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین و بیانخه‌یه‌نه ناو راپۆرته‌كه‌مانه‌وه.
PM:04:45:03/07/2015